فه‌ره‌نساگرنگترین

دایکی ئێمباپێ باس لە پارەیەکی خەیاڵی دەکات

یاریگا

فایزە لاماری دایکی کلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە، باس لە پارەیەکی خەیاڵی لە یانە فەرەنسیەکە دەکات و دەڵێت، ئەگەر بکرێت ئامادەنە هەر چەند بێت لە یانەکەیان وەرگرن بۆ کوڕەکەی.

فایزا لاماری دایکی هێرشبەرەکەی یانە شازادەکە، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی France2 باسی لە کوڕەکەی و چیرۆکی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2022 کرد. 

کیلیان ئێمباپێ مووچەی پاکی بۆ هەر وەرزێک لە یانەی پاریس سانجێرمان 72 ملیۆن یۆرۆیە، ئەم بڕە بە پاداشتەوە زیاتر زیاد دەکات. دایکی ئەو یاریزانە سەبارەت بە مووچەی زۆرەکەی کوڕەکەی دەڵێت؛

ئێمە هیچ شەرم و تاوانباربوونمان نییە، ئێمباپێ هەرگیز بەدوای تۆڵەکردنەوە و ئەو جۆرە پرسانەدا نیە. ئەگەر بتوانین ساڵانە 10 ملیار یۆرۆ لە پاریس سان جێرمان وەربگرین، ئەوا بەبێ دوو دڵی ئەو کارەمان دەکرد! چونکە ئەم سیستەمە بەم شێوەیە کاردەکات

ئەم قسانەی دایک و بەرێوەبەری کارەکانی کلیان ئێمباپێ لە کاتێکدایە، هەوڵێک هەیە لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بۆ ئەوەی یاریزانەکە رازی بکرێت گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button