ئینگلتەرا

ئیلیۆت ڕیکۆردەکەی میلنەر دەشکێنێت

یاریگا –

هارڤی ئیلیۆت یاریزانی هەمیشە بەکارهاتووی ئەم وەرزەی لیڤەرپوولە و ناوبراو لە ٢٧ یاریدا بەشداری پێ کراوە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

بەگوێرەی داتایەک لە دەیڵی مەیڵ، یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵانیەکە ئەم وەرزە لە هەموو یاریزانانی تیمەکەی زیاتر ڕای کردووە و زۆرترین ناوچەی یاریگای داپۆشیوە.

ئەوە لە کاتێکدایە یۆرگن کۆلپی ڕاهێنەری ڕێد یەکێک لە داواکارییەکانی لە یاریزانەکانی ئەوە بوو زیاتر ڕا بکەن لە یاریگادا.

وەرزی ڕابردوو، سەرەرڕای ئەوەی تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو، بەڵام جەیمس میلنەری یاریزانی پێشووی لیڤەر بە تێکڕا لە سەرجەم یاریزانەکانی تری پریمەرلیگ زیاتر ڕای کردبوو. بە جۆرێک لە نێو ئەو یاریزانانەی کە ٩٠٠ خولەک یان زیاتر یارییان کردبوو، دەرکەوتبوو میلنەر ١١.٢ کیلۆمەتر ڕای کردبوو لە هەر یارییەکدا.

بە گوێرەی داتای سەرچاوەکە، ئیلیۆت لە هەر ٩٠ خولەکێکی ئەم وەرزە، بە تێکڕا ١٣.٢کم ڕای کردووە. زیاتر لەو یاریزانانەشی کە پێنج یاخود زیاتر بەشدارییان هەبوو لە یارییەکانیان لە چاو ئیلیۆت.

لە دوای هارڤی، کۆرتیس جۆنس پلەی دووەم دێت لەم وەرزی درەوشانەوە بە ١٢.٦کم.

بابەتی زیاتر

Back to top button