ئینگلتەرا

مارسیاڵ بە جارێ گرێبەستی لە سێ خولی جیاوازەوە ڕەت کردەوە

یاریگا –

ئەنتۆنی مارسیاڵ کۆتا مانگەکانی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەڕێ دەکات و نایەوێت پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئۆڵدترافۆرد جێ بهێڵێت.

هێرشبەرە فەرەنسیەکە یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لە پلانەکانی ئێریک تین هاگدا نین و، ناوی لە لیستی فرۆشتنەکانی مانچستەردایە.

ئەم زستانە بۆ ناوبراو دەرفەت بوو تا لەگەڵ یانەیەکیتر بکەوێتە دانوستان، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی زە ئەتڵەتیک ئەو یاریزانە دەیەوێت تا هاوین کە گڕێبەستەکەی بە یەکجاریی کۆتایی دێت، لەگەڵ مانچستەر بمێنێتەوە. هە بۆیە ۆفەرەکانی فەنەرباهچە، مارسیلیا و خولی سعودیەشی ڕەت کردووەتەوە.

مارسیاڵ لە ساڵی 2015 لە مۆناکۆی وڵاتەکەیەوە ڕووی کردە مان یو. مووچەی هەفتانەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە 250 هەزار پاوەندە.

پێکان و دابەزینی ئاستی و هاتنی ڕاموس هۆیلوند، مارسیاڵی 28 ساڵانی بە تەواوەتی کورسینشین کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button