ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی سانچۆ گەڕایەوە دۆرتموند

یاریگا –

بەشێوەیکی فەرمی جەیدن سانچۆ گەڕایەوە ریزەکانی بۆڕووسیا دۆرتموند.

کەمێک لەمەوبەر بۆڕووسیا دۆرتموند بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، جەیدن سانچۆی ئینگلیزی بەشێوەی خواستن گەڕاوەتەوە یانەکەیان، یاریزانەکە تا هاوینی داهاتوو درێسی دۆرتموند دەپۆشێتەوە.

گەڕانەوەکەی سانچۆ بۆ دۆرتموند بۆ شەش مانگ دەبێت، گرێبەستەکە هیچ بڕگەیەکی کڕینەوەی یاریزانەکەی لەگەڵدا نییە.

سانچۆ لە هاوینی 2021 بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، بەڵام بە درێسی شەیتانە سوورەکان نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

لەم وەرزەش بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، لە پێکهاتەی تیپەکەی دوورخرابوویەوە و نەیدەتوانی لەگەڵ تیپی یەکەمیش بەشداری مەشقەکان بکات.

جەیدن بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە 82 یاریدا تەنیا 12 گۆڵی کردووە و خاوەنی 2 ئەسیستیشە. ئەمە لە کاتێکدایە بە درێسی دۆرتموند لە 137 یاریدا 50 گۆڵی کردووە و 64 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button