ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیدیۆ: ئێریک دایەر پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

یاریگا –

ئێریک دایەری ئینگلیزی پەیوەندی بە بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێریک دایەری یاریزانی پێشووی یانەی تۆتنهام لەگەڵ بایرن میونشن لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و بووە بە یاریزانێکی نوێی یانە باڤارییەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تێچووی گرێبەستەکە 4 ملیۆن یۆرۆیە، دایەر ئەمڕۆ لە میونشن پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆتنهام دوای ئەوەی توانی تواناکانی دراگوسین بەدەستبهێنێت، بڕیاریدا بە ئۆفەرەکەی بایرن رازی ببێت و ماڵئاوایی لە ئێریک کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنوووسە ئیتاڵیەکە، دوای دایەر ئەمجارە یانە ئەڵمانییەکە بەدوای بەرگریکارێکی باڵی راست دەگەڕێت تا لەم مێرکاتۆیە بیگوازێتەوە ریزەکانی.

هەروەها تۆماس توخێکی راهێنەری یانەکە گواستنەوەی دایەری دووپاتکردووەتەوە و دەڵێت: بەرگریکارێکمان بەدەستهێناوە کە دەتوانێت لە دڵی بەرگری و هەردوو باڵی بەرگریش یاری بکات، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ئینگڵتەڕا وەک یاریزانی ژمارە شەشیش یاری کردووە.

ڤیدیۆ: دایەر گەیشتە میونشن:

بابەتی زیاتر

Back to top button