ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کوڕەکەی زیدان ریال مەدرید جێدەهێڵێت

چوارەم کوڕی زیدان پەیوەندی بە یانەیەکی ئەندەلووس دەکات

یاریگا –

ئیلیاز زیدان، کوڕی زینەدین زیدان پەیوەندی بە ریال بێتیسەوە دەکات.

کوڕی چوارەمی زیدان نزیکە لە جێهێشتنی ریال مەدرید و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، گرێبەست لەگەڵ ریال بێتیس واژۆ بکات.

یاریزانە فەرەنسییەکە لەدایکبووی 2005-ە، وەک دڵی بەرگری و بەرگری چەپ یاری دەکات. سەرەتا یاری بۆ تیمی جوڤێنیڵ دیڤیژن دەکات، کە دوو ئاست لە خوارەوەی تیمی یەکەمی بێتیسە.

ئیلیاز لە ساڵی 2013 گەیشتە ڤالدێبێباس، بەڵام بە هۆی کەمی دەرفەتەکان لەگەڵ تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلۆوا، بڕیاری جێهێشتنی ریال مەدریدی داوە.

کوڕەکەی زیدان دەیەوێث بەشداری لە زۆرترین یاریدا بکات، ئەمەش بەر لە دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ژێر 19 ساڵ.

بە چوونە دەرەوەی ئیلیاز، ئیتر تەنیا تیۆی برای لە مەدرید دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button