دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید جێگرەوەی ئێمباپێ دیاری دەکات و ئاراوخۆ بڕیاری کۆتاییدا

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

ریال مەدرید خەریکی هەڵسەنگاندنی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتییە، چونکە تاوەکو ئێستا کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمان ئاماژەیەکی روونی نەداوە – ئاس

رۆناڵد ئاراوخۆ، دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگی بەردەوامی بایرن میونشن – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

بایرن میونشن گفتوگۆکنای لەگەڵ ئێریک دایەر، بەرگریکاری تۆتنهام دەستپێکردووە – ئیندیپێندێنت

کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی چێڵسی لە سەرووی ئامانجەکانی تۆتنهام ماوەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە – ئیندیپێندێنت

ناپۆلی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە جەیکوب کیویۆر، بەرگریکاری ئارسیناڵ دەکات – لا ریپوبلیکا

بۆرنمس وەڵامی کۆتایی نیوکاسڵ یونایتدی داوەتەوە و پێی گوتوە، دۆمینیک سۆلانکێ لە مێرکاتۆی ئێستای یاریزاناندا بۆ فرۆشتن نییە – تێلێگراف

ئانتۆنی مارسیال، ئۆفەری یانەکانی فەنەرباچێ، مارسیلیا و یانەکانی سعودیەی رەتکردەوە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا، لە ئۆڵدترافۆرد بمێنێتەوە – ئاتلێتیک

وێستهام بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی ستیڤن بێرغڤین، بەرگریکاری ئەیاکس دەدات. هەروەها ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی جاک کڵارک، ناوەڕاستکاری سەندێرلاند کردووە – تێلێگراف

برایتن چووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی لازار ساماردیچ، ئەستێرەی لاوی یودینێزی – سکای دۆچلاند

هیچ فشارێک لەسەر وۆڵڤز نییە، تاوەکو دەستبەرداری ماکس کیڵمان ببێت. وێستهام داوای دەکات – دەیلی مەیڵ

سێڤییا نزیکە لە بەدەستهێنانی واژۆی هانیبەعل مێجبری، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تونس و مانچێستەر یونایتد – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

بابەتی زیاتر

Back to top button