ئیسپانیا

بە هۆکارێک بارسا لە کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانێک هاتە دەرەوە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بێئومێد بوو لە کێبڕكێی بەدەستهێنانی جۆشوا کیمیچی بایەرن میونخ و لە هەوڵی گواستنەوەی کشایەوە.

هەر لەوەتەی ڕۆیشتنی سێرجیۆ بۆسکێتس لە هاوینی ڕابردوو، بارسا خواستیان لە گواستنەوەی کیمیچی بە ئەزموون هەبوو بۆ پڕکردنەوەی بۆسکێتس.

هەر بۆیە بەهۆی گرفتی داراییانەوە، نەیانتوانی کیمیچ بگوازنەوە و پەنایان بردە بەر هێنانی ئۆریۆل ڕۆمیۆ لە جیرۆنا.

بە نزیکبوونەوەی هاوین، دەنگۆیەکان باسیان لەوە دەکرد بلاوگرانا جارێکیتر ئامادەکاریی دەکات بۆ ئامانخەکەیان بەتایبەت کە یاریزانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ باڤارییەکان ماوەی گرێبەستەکەی بەرەو کۆتایی دەچێت.

لە نوێترین پێشهاتیشدا بە گوێرەی سپۆرتی کەتەلۆنی، بەوەی نرخی کیمیچ بە 75 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە، بارسا مەحاڵ دەبینێت ئەو نرخەی لە ئێستادا پێ هەڵسوڕێت بەهۆی کێشە داراییەکانیەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یاریزانە 28 ساڵانییەکە چووەتە گفتوگۆی تازەوە لەگەڵ پاریس سان جێرمان و ئێستا پی ئێس جی لێوەی نزیکە.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن پاریس بۆ تەواوکردنی مامەڵەکە، دەیەوێت نۆردی موکیلی یاریزانی پێشکەشی بایەرن بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button