ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناسر خلێفی باسی گواستنەوەی کیمیچ دەکات

یاریگا –

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، لەبارەی دەنگۆی گرنگی دان بە کیمیچ هاتە دەنگ.

ماوەیەکە رۆژنامەکانی فەڕەنسا دەنگۆی گرنگیدانی یانەی پاریس سانجێرمانیان بە جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن درووست کردووە، بەڵام ناسر خلێفی رەتی دەکاتەوە قسەیان لەگەڵ یاریزانەکە کردبێت.

رێز لە بایرن میونشن دەگرم، نامەوێت لەبارەی یاریزانی یانەیەکی دیکە قسە بکەم، ئەگەر یاریزانێکمان بەدڵ بێت، دەچین راستەوخۆ لەگەڵ یانەکەی قسە دەکەین.

گرێبەستەکەی کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 کۆتایی دێت، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی تا ئێستا باڤارییەکان ئۆفەرێکی درێژخایەنیان پێشکەش بە یاریزانەکە نەکردووە، ئەمەش داهاتوویی جۆشوایی بە نادیاریی هێشتووەتەوە.

لە هاوینی رابردوو هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکەیان دەدا، بەڵام ناوبراو مانەوەی لە بایرن هەڵبژارد.

هاوکات بەپێی ماڵپەڕی ماڵپەڕی Fichajes، جیا لە پاریسییەکان، هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا چاویان لەسەر یاریزانەکەیە و هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

کیمیچ لە هاوینی 2015 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 367 یاری کردووە، 41 گۆڵی کردووە و 100 گۆڵیشی درووستکردووە.

جۆشوا کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن

بابەتی زیاتر

Back to top button