دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ خلێفی بۆمبێکی تەقاندەوە و کیمیچ میونشن جێدەهێڵێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

یاریگا –

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان پێی وایە یانەکەی باشترین یانەیە بۆ کیلیان ئێمباپێ – RMC

پاریس سانجێرمان خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن – سکای دۆچلاند

نیوکاسڵ تەواوی ئۆفەرەکانی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی بڕونۆ گویمارێش رەتدەکاتەوە – The i

بایرن میونشن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی رادو دراگوسین، بەرگریکاری جێنوا کردووە و ئێستا یاریزانە رۆمانییەکە لە نێوان تۆتنهام و میونشن، یانەیەک هەڵدەبژێرێت – سکای سپۆرتس

ئەیاکس گرنگی بە گواستنەوەی جۆردان هێندرسن، یاریزانی یانەی ئیتیفاق داوە، چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ و بۆندسلیگا کێبڕکێی یانە هۆڵەندییەکە دەکەن – ESPN

ئیتیفاق بڕیاری کۆتایی لەسەر رێگەدان بە دەرچوونی هێندرسنی نەداوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول لەگەڵ ستیڤن جێرارد، راهێنەری یانەکە و مارک ئالن، بەڕێوەبەری وەرزشی کۆدەبێتەوە – تۆک سپۆرت

جەیدن سانچۆ، یاریزانی ئینگلیزی نزیکە بە خواستن بگەڕێتەوە بۆڕووسیا دۆرتموند، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە توانای واژۆکردنی گرێبەستێکی هەمیشەیی نییە – میرەر

فولهام لە نزیکەوە چاودێری ڤانگێلیس پاڤلیدیس، گۆڵپارێزی یۆنانی و یانەی ئەی زێد ئەلکمار دەکات. لە هەمان کاتدا یانەکانی چێڵسی، میلان و بارسێلۆناش گرنگیان پێی داوە – ئیڤینینگ ستاندارد

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری لێستەر سیتی هەوڵی گاوستنەوەی ستێفانۆ سێنسی، ناوەڕاستکاری ئینتەر میلان دەدات – سکای سپۆرتس ئیتاڵیا

یوڤێنتوس دەیەوێت لەگەڵ نوێنەری ساموێڵ ئیلینگ جونیۆر کۆببێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. گرێبەستی ئێستای ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت – توتوسپۆرت

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی دەربارەی داهاتووی جواو فێلیکس راگرت، یانە کاتالۆنییەکە نایەوێت هیچ بڕیارێک بدات، چونکە ئاستی یاریزانە پۆرتوگالییەکە دابەزیوە – سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button