خوله‌کانی دیکە

ناسنامەی کڕیارێکی هێندەرسن ئاشکرا بوو

یاریگا –

بۆ جۆردان هێندرسن تەنها چەند مانگێک ئەزموونکردن لە سعودیە بەس بوو تا بڕیاری ڕۆیشتن لە خولی ئەو وڵاتە بدات.

چەند ڕۆژی ڕابردوو میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ناوبراو خواستی هەیە بگەڕێتەوە بۆ پریمەرلیگ. ئەوە پاش ئەوەی لە مانگی یۆلیۆی ڕابردوو کاروانە درێژەکەی لەگەڵ لیڤەرپول کۆتایی پێهێنا و ئییفاقی سعودی کرد بە وێستگەی دوای پریمەرلیگی.

لە نوێترین زانیارییدا باس لەوە دەکرێت یانەی ئایاکسی هۆڵەندی خواستی جددیان هەیە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ناوەڕاستکارە ئینگلیزیەکە و، چاوەڕێی گڵۆپی سەوزن لە لایەنی سعودی تا لەم زستانەدا دەستبەرداربوونی پێشکەش بکەن.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ دەڵێت جگە لە ئایاکس، یانەی دیکە هەن خوازیاری گواستنەوەی هێندرسن بن، بەڵام خودی یاریزانەکە چاوەڕێی بژاردەکان دەکات.

جۆردانی تەمەن ٣٣ ساڵ بە 12 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئیتیفاقەوە کرد کە ڕاهێنەرەکەی ستیڤن جیراردی هاوتیمی پێشوویەتی. بەڵام ئەنجامەکانیان خراپن و لە پلەی هەشتەمی خولی ڕۆشەنەوە دێن و کۆتا پێنج یارییش هیچ بردنەوەیەکیان نەنووسیوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button