ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن و تۆتنهام ململانێ لەسەر رۆمانییەک دەکەن

میونشن لەپڕ هاتووەتە نێو کێبڕکێیەکە و دەیەوێت دایەر و دراگوسین. بگوازێتەوە

یاریگا –

بایرن میونشن هەوڵەکانی لەناکاو بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ رادو دراگوسین، بەرگریکاری جێنوا دەستپێکردووە.

هەرچەندە تۆتنهام دەمێکە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەکەی جێنوا دەدات، بەڵام لەندەن ئیڤینینگ ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، بایرن بە توندی چووەتە نێو رکابەرییەکان و دەیەوێت دراگوسین بگوازێتەوە.

تۆتنهام دەمێکە گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرگریکاری رۆمانی دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، چونکە یانە ئیتاڵییەکە داوای 32 ملیۆن دۆلار دەکات.

لە سەرەتای مێرکااتۆی زستانەی یاریزاناندا، میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێریک دایەر، بەرگریکاری تۆتنهام دەستپێکردبوو، بەڵام ئەگەر دەست بۆ دراگوسینیش ببات، ئەوە بە ئەگەرێکی زۆر، تۆتنهام گواستنەوەی دایەر هەڵدەوەشێنێتەوە.

لە هاوینی رابردوودا دراگوسین گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ جێنوا واژۆ کرد، ئەمەش دوای مانەوە بۆ ماوەی یەک وەرز بە خواستن. تاوەکو ئێستا 62 یاری لەگەڵ جێنوا کردووە و 12 یاری نێودەوڵەتیشی هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button