ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

میخایلۆ مودریك خەڵاتێكی تاكە كەسی بردەوە

Yariga App

یاریگا –

میخایلۆ مودریك، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆكراینا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی كاراباو دەستنیشانكرا.

لە قۆناخی پێش كۆتاییدا چێڵسی بەرامبەر میدڵزبرۆ یاری دەكات و لیڤەرپوولیش رووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان میدڵزبرۆ لە یاریگای ریڤەر ساید میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.

لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا بلووز رووبەڕووی نیوكاسڵ یونایتد بوویەوە و یارییەكەشی بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە.

لەو یارییەدا مودریك لە خولەكی 78 هاتە نێو یاریگا و گۆڵی یەكسان بوونی بۆ چێڵسی كرد.

وەرزی رابردوو شەیتانە سورەكان توانیان نازناوی جامی كاراباو ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button