ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەكی بایرن میونشنی دەوێت

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی چاوی لە گواستنەوەی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییە.

رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرایكرد، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت جۆشوا كیمیچ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن بگوازێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، لە كاتی دانوستانەكان بۆ ئەوەی بەشێوەی خواستن نۆردی موكێلی پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بكات، باس لە گواستنەوەی ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە كراوە.

گرێبەستەكەی كیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ کیمیچ لە دانوستانەکاندا باس دەکرێت، هەرچەندە بەرپرسانی یانە پاریسییەکە دەزانن کە چانسی گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەكە لاوازە.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، لویس ئێنرێكێی ئیسپانی و راهێنەری پاریس سانجێرمان دەیەوێت بەرپرسانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا یاریزانێكی نوێ لە هێڵی ناوەند بگوازنەوە.

جۆشوا كیمیچ بە درێسی بایرن میونشنەوە

لەم وەرزەی بۆندسلیگادا كیمیچ لە 11 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button