ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

گنابری لە ئامارێکدا پێش کلۆزەی دایەوە

یاریگا- سێرجی گنابری هێرشبەری ئەڵمانیا توانی لە ئامارێکدا پێش میرۆسڵاڤ کلۆزەی هاونیشتیمانی بداتەوە.

هێرشبەرەکەی ئێستای بایەرن موینخ شەوی ڕابردوو توانی لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین گۆڵێک تۆمار بکات، لەو یارییەی کە 2-2 کۆتایی هات.

بەو گۆڵە، گنابری تەمەن 24 ساڵ کۆی گۆڵەکانی بە درێسی ماکینەکانەوە گەیاندە 10 گۆڵ لە تەنها 10 یاریدا، بەوەش پێش کلۆزی گۆڵکاری مێژووی ئەڵمانیا دایەوە کە ئەمەی دواییان دوای ئەنجامدانی 13 یاری.

گنابی هیوایەکی زۆری ئەڵمانییەکانی لەسەر هەڵچنراوە و هاوکات لە یانەکەشی ئاستێکی بەرچاو پێشکەش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button