خوله‌کانی دیکە

بۆنوچی بەرەو سوپەرلیگی تورکیا هەنگاو دەنێت

یاریگا –

یانەی فەنەرباچێی تورکی هەوڵی گواستنەوەی لیۆناردۆ بۆنوچی ئیتاڵی دەدات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی فەنەرباچێی تورکی هەوڵی گواستنەوەی لیۆناردۆ بۆنوچی ئیتاڵی و بەرگریکاری یانەی یونیەن بەرلینی ئەڵمانی دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، لە چەند کاتژمێری رابردوو لە نێوان هەردوو یانە گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بەرەو سوپەرلیگی تورکیا کراوە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان دەچنە قۆناخێکی دیکە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی گرێبەستەکە دەدرێت.

یونیەن بەرلین لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 10 یاری بۆ یانەکەی کردووە و گۆڵێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button