ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا یاریزانێكی له‌ ده‌ستدا

یاریگا-

ئینیگۆ مارتینێز یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ پێكان جارێكی تر دووچاری پێكان بووه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو له‌ جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارباسترۆ یاریكرد، یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامكی 3-2 براوه‌ بوو.

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانه‌كه‌، ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری لە شوێنی  کریستینسن به‌شداریپێكرد، به‌ڵام تەنها بۆ ماوەی 10 خولەک یاریكرد و به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگای جێهێشت، سێرجی ڕۆبێرتۆ شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌، مارتێنێزشه‌وی رابردوو دووچاری گرژبوونی دوو له‌ بڕبره‌كانی پشتی بووه‌، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە درەنگانی شه‌وی دووشەممەدا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بەمەبەستی دیاریکردنی چۆنیەتی پێکانەکەی و ماوەی دووركه‌وتنه‌وه‌ی.

 

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن مارتینێز بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا ناکات، کە له‌ کۆتایی ئه‌م هەفتەیە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.

مارتینێز ماوه‌یه‌ی مانگێك بوو  به‌هۆی پێكان له‌ دوو بڕبڕەی پشتی و رانی ڕاستی له‌ یاریگاكان دووركه‌وتبووه‌وه‌.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button