ئینگلتەرا

ڕۆدری: گرەوم لەگەڵ هاوتیمەکانم کردووە، ئەم وەرزە 10 گۆڵ تۆمار بکەم دەبێت هەموویان ئەم کارە ئەنجام بدەن بە ئیدەرسنی گۆڵپارێزیشەوەا

یاریگا –

ڕۆدری مان سیتی زۆر لە خۆی دڵنیایە و بۆ ئەو مەبەستە گرەوێکی قورس لەگەڵ هاوتیمەکانی دەکات ئەگەر بێتو ئەم وەرزە دە گۆڵ تۆمار بکات دەبێت هەموویان مل بە داواکارییەکی ئەو یاریزانە بدەن.

ئەو یاریزانە ئیسپانیە بەو تایبەتمەندیە ناسراوە کە هەمیشە درێسەکەی دەئاخنێتە ناو شۆرتەکەیەوە لە یاریکردندا، ئەوە بە پێچەوانەی زۆرێک لە یاریزانانی هاوتیمی چ لە یانە یاخود هەڵبژاردە.

رۆدری بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

ئەوە وەک بووەتە دیاردەیەک لە یاریزانەکە و بووەتە جێی سەرنج و کۆمێنتی هاوتیمەکانی. هەر بۆیە ئەمیش چاڵێنجێکی پێیە بۆیان و لە لێدوانێکیدا وتی

گرەوم کردووە لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی تیمەکە کە ئەگەر ئەم وەرزە 10 گۆڵ تۆمار بکەم دەبێت ئەوانیش هەموویان بۆ یارییەک درێسەکانیان بکەنە ناو شۆرتەکانیان، هەموویان و تەنانەت ئیدەرسنی گۆڵپارێزیش.

ناوەڕاستکارە لێهاتووەکەی سیتیزنس کە ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە، تا ئێستا چوار گۆڵی تۆمار کردووە کە دوایینیان ئەو گۆڵە بوو کۆتا یاریی بۆکسین دەی دژی شیفیڵد یونایتدی تۆمار کرد.

بەوەش ناوبراو نزیک بووەتەوە لە نیوە ئەو ژمارەی لە مەرجەکەیدا دیاری کردووە و سیتی یارییەکی زۆری ماوە تا ڕۆدری هاوتیمەکانی ناچار بکات بەو ستایلەی ئەوە یارییەک ئەنجام بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button