ئه‌وروپائینگلتەرا

پیتەر چیک بۆندی لەگەڵ یانەیەکی هۆکی سەر بەفردا واژۆ کرد

یاریگا- دوای وازهێنانی لە جیهانی تۆپی پێ، پیتەر چیک وەرزشێکی دی تاقی دەکاتەوە.

ناوەندە میدیاییەکان بە بایەخەوە هەواڵی پەیوەندی کردنی گۆڵپارێزە مێژووییەکەی چێڵسی و پریمەرلیگیان گواستەوە بە یانەیەکی نوێی ئینگلیزییەوە، بەڵام ئەم جارە دوور لە لاکێشەی سەوز، لەگەڵ یانەی جیڵدیفۆرد فینکسی هۆکی سەر بەفر.

ئەم قۆناغە نوێیەی ژیانی وەرزشیی چیک دوای کەمتر لە پێنج مانگ دێت کە کۆتا جار وەک گۆڵپارێزی تۆپی پێ دەرکەوت لەگەڵ یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی. لە بوارە تازەکەشی هەمان پیشەی پێشووتری ئەنجام دەدات.

تەمەن 37 ساڵانەکە باسی لەوەش کرد کە سەروەختی لاوێتیی ئەم یارییەی کردووە لە وڵاتی چیک. خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا کە دوای 20 ساڵ لە جیهانی تۆپی پێ، ئەزموونێک تاقی دەکاتەوە کە حەزی لێ بووە و تەماشاکەری بووە.

 

Back to top button