ئینگلتەرا

هاوسەرەکەی تیاگۆ سیلڤا تێچووی ژەمێکی خواردنیان لە ڕێستۆرانت ئاشکرا دەکات!

زۆرترین نرخ لەسەر قاچی قرژاڵ بووە

یاریگا –

شەوی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا چێڵسی توانی 4-0 لە پرێستۆنی میوانی بباتەوە. لەو یارییەی تێیدا تیاگۆ سیلڤا گۆڵی دووەمی بلووزی تۆمار کرد. بەڵام دوای یارییەکە ئەوەی بوو بە بابەتی میدیا ئینگلیزیەکان، ئەو پسولەی خواردنە بوو کە هاوسەرەکەی لە سۆشیاڵ میدیا ئاشکرای کرد نەک گۆڵەکەی سیلڤا.

دوای یارییەکە، وا دەردەکەوێت تیاگۆ بە خێزانیی چوونەتە ڕێستۆرانت بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش دوای بردنەوە گەورەکەیان. هاوسەرەکەشی نەیهێشت تێچووی خواردنەکانیان بە نەزانراوی بمێنێتەوە، هەر بۆیە پۆستی کرد و نووسیویەتی “نانخواردنێکی ئاسایی ئێوارە بە خێزانیی” لە پسولەکەدا دەردەکەوێت نرخی خواردنەکەیان 930 پاوەندی تێچووە!

بە گوێرەی میدیای ئینگلیزی، خانەوادەکەی سیلڤا لە ڕێشتۆرانی نۆڤیکۆڤ لە لەندەن شیویان خواردووە و، گرانترین خواردنی لیستەکەشیان قاچی قرژاڵ بووە کە نرخی 95 پاوەند بووە.

بەرگریکارە بەتەمەنە بەرازیلیەکەی ئەم هاوینە بێتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز تەواو دەبێت و دەبێت دوای دوو ساڵ لە مانەوەی لەگەڵ چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button