دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چاوەکان لەسەر دی برۆینن و ئاراوخۆ بارسا جێدەهێڵێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

کێڤن دی برۆین، بە داواکراوی یەکەمی یانەکانی سعودیە لە هاوینی داهاتوو دادەندرێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

یوڤێنتوس نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تیاگۆ دیالۆ، بەرگریکاری لیل کە لە لایەن ئینتەر میلانیشەوە گرنگی پێدراوە ٠ فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر سیتی چاوەڕێی هاوین دەکات، تاوەکو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن دەستپێبکات، چونکە بەهاکەی کەم دەبێتەوە – میرەر

تاوەکو ئێستا بایرن میونشن دەستبەرداری هەوڵەکانی بی گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری بارسێلۆنا نەبووە – سکای دۆچلاند

جۆردان هێندرسن دەیەوێت ئیتیفاقی سعودی جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت – دەیلی مەیڵ

پێشبینی دەکرێت کۆنۆر گالاگێر لە چێڵسی بمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگییەکانی تۆتنهام – میرەر

مانچێستەر یونایتد هەوڵی جدی بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی کریستال پاڵاس دەستپێکردووە و رەنگە ئارۆن وان بیساکا تێهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات – ستار

وۆڵڤز دەیەوێت کێشەکانی هێڵی هێرشبەری بە تەواوی چارەسەر بکات و چاوی لە گواستنەوەی دانی ئینگس، هێرشبەری وێستهامە – تێلێگراف

ئێڤەرتن ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە هانیبەعل مێجبری، یاریزانی سێڤییا دەکات، ئێستا بە خواستن لە مانچێستەر یونایتدە – تێلێگراف

وێستهام بیر لە بژاردەکانی پێشەوە دەکات و یەکێک لە بژاردەکان، ستێڤن بێرغڤین، یاریزانی ئەیاکسە – سەن

پێناچێت میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ کۆتایی بە گرێبەستی خواستنی کیران تێرنی لە ریال سۆسیداد بهێنێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button