فه‌ره‌نساگرنگترین

یانەیەک 6 هەزار کیلۆمەتری بڕی و 12-0 دۆڕا

Yariga App

یاریگا

یانەی گۆلدن لیۆنی فەرەنسی شێری نزیکەی 6856 کیلۆمەتری بڕی بۆ ئەوەی لە جامی فەرەنسا رووبەڕووی یانەی لیل یاری ببێتەوە.

یانەی لیل لە قۆناغی نۆیەمی جامی فەرەنسا، ڕووبەڕووی تیپێک بووەوە کە چەند هەزار کیلۆمەترێک لە خاکی فەرەنسا دوورە! یانەی گۆلدن لیۆن نزیکەی 6856 کیلۆمەتری بۆ شوێنی یارییەکە بەڕێکرد بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕکابەرە ناسراوەکەی ببێتەوە.

گۆڵدن لیۆن تیپێکی دوورە دەستە و بەهاکەی تەنها 110 هەزار یۆرۆیە، ئەو تیپە لە شاری مارتینیکە. مارتینیک دوورگەیەکە لە دەریای کاریبی.

ئەمڕۆ لە بەردەوامی جامی فەرەنسا، یانەکانی لیل و گۆڵدن لیۆن رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا یارییەکە بە بردنەوەی لیل بە ئەنجامی 12-0 کۆتایی هات.

گۆلدن لیۆن هەشتجار لە خولە ناوخۆییەکانی مارتینیک ناسناوەکەی بەدەستهێناوە و یەکێکە لە تیپە دیارەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button