ئیتاڵیا

فەرمی: دۆنی لە یوڤێنتوسەوە بۆ رۆما

یاریگا

دێن دۆنی بەرگریکاری لاوی هۆڵەندی یانەی یوڤێنتوس، بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی رۆماوە کرد.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا بڵاویکردووە، لەگەڵ بەرگریکاری لاوی هۆڵەندی خانمە پیرەکە، گەیشتنە ڕێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بە شێوەیەکی خواستی گواستەوە ڕیزەکانی.

جۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری پۆرتوگالی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا، زۆر بە تواناکانی ئەو بەرگریکارە لاوە هۆڵەندیە سەرسامە، بۆیە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کرد، بە هەر شێوەیەک بێت ئەو یاریزانە بۆ ئەم زستانە بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button