ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یۆڤینتۆس هەڕەشە لە پلانی ئینتەرمیلان دەکات

یاریگا-

یانه‌ی یۆڤێنتۆس ده‌یه‌وێت دیالۆ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی كه‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلان ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ هاوین ئه‌م یاریزانه‌ به‌ خۆرایی بگوازێته‌وه‌.

بەگوێرەی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، یۆڤێنتۆس ئامانجی گواستنەوەی تیاگۆ دیالۆی بەرگریکاری یانەی لیلییە، کە لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر روو لە ئینتەرمیلان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یوڤێ دەیەوێت بچێتە دانوستان و ئۆفەرێک پێشکەش لیل بکات بۆ ئەوەی دیالۆ لە گواستنه‌وه‌ی ئێستادا بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌، ئەمەش ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ دڵخوازی یانه‌ فەرەنسیه‌كه‌ لە بڕی ئەوەی لە هاویندا بەخۆڕایی لەدەستی بدات له‌ به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ گواستنه‌وه‌ی ئێستادا بۆ یۆڤینتۆس ده‌سبه‌رداری ده‌بێت.

دیالۆی تەمەن 23 ساڵ، له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی، ره‌نگه‌ یاریزانه‌كه‌ به‌ مووچه‌یه‌كی باشی یۆڤێنتۆس رازی بێت و پشت له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌كه‌ی دووه‌می شاری میلانۆ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button