ئینگلتەرا

ڕاهێنەری تۆتنهام: ئەم یاریزانە چیتر یاری بۆ سپێرس ناکات

یاریگا –

ئەینج پۆستێکۆگلۆ کۆتایی یاریزانێکی لەگەڵ یانەکەی ڕاگەیاند و دڵنایی دا کە چیتر ناتوانێت یاری بکاتەوە لە ڕیزەکانی سپێرس.

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیار لە ڕاهێنەرە ئوسترالیەکە سەبارەت بە داهاتووی ئیڤان پێریسیچی کرواتی وئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ لاکێشەی سەوز و یاریکردنی بۆ تۆتنهام، ئەینج وتی

بۆ ئێمە پێکانی پێریسیچ  خەسارەتێکی گەورە بوو. پێم وابوو لەم ساڵدا هاوکارێکی گەورە دەبێت بۆمان بەهۆی ئەزموونەکانیەوە و، ئەوەشمان لێ بینی لە چەند یارییەکی سەرەتا و کاریگەریەکانی بە سەر یارییەکەوە، بەڵام وا دەردەکەوێت ڕەنگە چیتر یاریمان بۆ نەکاتەوە.

پێریسیچ گرێبەستی سەردەمی ئەنتۆنیۆ کۆنتیە کە هاوینی 2022 گواستیەوە یانە لەندەنییەکە، بەڵام لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی پار لە میانی ڕاهێنانەکاندا دووچاری پێکانی قورس هات و نەشتەرگەری بۆ کرا. ناوبراو هاوینی دادێ گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام بەسەر دەچێت و، هەموو هیوایەکی بۆ بەشداریکردنە لە یارییەکانی یۆرۆی ئەڵمانیا.

دەنگۆ هەیە ئەم زستانە لە ڕێگەی یانەی هایجوکەوە بگەڕێەوە خولی وڵاتەکەی.

پێریسیچ لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە سپێرسەوە، وەک ناوەڕاستکارێکی بە ئەزموون دەرکەوت و تا کاتی پێکانەکەی، 14 ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button