جامی ئەفریقا 2023

یاریزانێکی هەڵبژاردەی نایجێریا تووشی پێکان بوو

گومان لە بەشداریکردنی ئیهیناچۆش دەکرێت

یاریگا –

ویلفرێد ئێندیدی، ناوەڕاستکاری نایجێری، دوای تووشبوونی بە پێکان. لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی نایجێریا هێندرایە دەرەوە.

ئێندیدی لە 29ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوودا و لە یاری نێوان لێستەر سیتی و کاردیف سیتی تووشی پێکان بوو، بۆیە لە لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوورخرایەوە و ئەلحەسەن یوسف، یاریزانی رۆیال ئانڤیرپ شوێنی گرتەوە.

کێلێچی ئیهیناچۆ، هاوتیمی ئێندیدی لە لێستەر سیتی تاوەکو ئێستا پێکانی هەیە و چاکنەبووەتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی کۆتایی لە ئەبوزەبی، پایتەختی ئیمارات بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

ئیهیناچۆ بەشداری لە دوو یاری رابردووی یانەکەی لە چامپیۆنشیپدا نەکردووە، بەو هیوای چاکببێتەوە و بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا بکات.

ئەلحەسەن یوسف هیچ یارییەکی نێودەوڵەتی نەکردووە، بەڵام لە وەرزی رابردوودا یارمەتی یانە بەلجیکییەکەیدا ببێتە پاڵەوانی بەلجیکا و بەشداری لە تەواوی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەدا کردووە.

نایجێریا لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقادایە و شانبەشانی هەڵبژاردەکانی گینیای کەمەرەیی، کۆتدیڤوار و گینیا بیساو یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button