ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەهدی تارمی بە مەرجێک پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات

جەنگی میلانەکان

یاریگا –

مەهدی تارمی ئێرانی، بە مەرجێک پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەکات.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان چاوی بڕیووەتە تواناکانی مەهدی تارمی ئێرانی و ئەستێرەی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی و هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

گرێبەستەکەی تارمی لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، ئینتەر دەیەوێت بە گرێبەستێکی ئازاد گۆڵکارە ئێرانییەکە بەدەستبهێنێت.

بەپێی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکە ئامادەیە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە بکات، بەڵام بەو مەرجەی ساڵانە 5.5 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێ بدەن، هەروەها بەپێی ئاستی پاداشتیش بکرێت.

گرینگیدانی ئینتەر بەو یاریزانە لە کاتێکدایە ئەیسی میلانی دراوسێشی چاوی لەسەرییەتی، لە هاوینی رابردووش هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی دا، بەڵام پۆرتۆ ئامادە نەبوو دەستبەرداری ببێت.

بۆیە پێشبینی دەکرێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو، هەردوو میلانەکە ململانێ لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە بکەن.

مەهدی بە درێسی پۆرتۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 171 یاری کردووە، 86 گۆڵی کردووە و 53 گۆڵیشی درووست کردووە.

نازناوێکی خولی پۆرتوگالی، دوو نازناوی جامی پۆرتوگال، نازناوێکی جامی خولی پۆرتوگال و دوو نازناوی جامی سوپەری پۆرتوگالی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button