دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ: ئێمباپێ بێ دەنگی دەشکێنێت و لیڤەرپوول هەمووان شۆک دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیاری لە داهاتووی خۆی نەداوە و دەیەوێت هەموو لایەک پارێزراو بێت – رۆیتەرز

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئارۆن وان-بیساکا، بۆ ماوەی 12 مانگ درێژکردەوە – دەیلی مەیڵ

محەمەد سەڵاح لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکە، سەرەڕای زیادبوونی گرنگی یانەکانی سعودیە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە، جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی کێڤن دی برۆین، یاریزانی مانچێستەر سیتی لە هاوینی داهاتوودا دەدات – رودی گالێتی

بۆڕووسیا دۆرتموند هیوادارە گرێبەست لەگەڵ یان ماتسن، بەرگریکاری چێڵسی بە شێوەی خواستن واژۆ بکات – تێلێگراف

هەفتەی داهاتوو جەیدن سانچۆ، ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات، یانە ئەڵمانییەکە لە ماربێیا کەمپێکی مەشقی کردووەتەوە و سانچۆ لەوێ مەشقەکان دەستپێدەکات – تێلێگراف

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە میکایێل ئۆلیسێ، یاریزانی کریستال پاڵاس داوە و رەنگە ببێتە یەکەم گرێبەستی سێر جیم راتکڵیف – ستاندارد

ئارسیناڵ بە دوای بەرگریکارێکی چەپ دەگەڕێت و ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی یاریزانێکە بە شێوەی خواستن – میرەر

کریستال پاڵاس لە نزیکەوە چاودێری ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ داوە، بەڵام یانە لەندەنییەکە ئامادەنییە بەبێ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک، رێگە بە چوونە دەرەوەی ئێدی بدات – بێن جەیکوبس

ناوی میشێل سانچێز، راهێنەری جیڕۆنا بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی نیوکاسڵ یونایتد بەستراوەتەوە – مارکا

ئۆڵێمپیک لیۆن دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سەعید بن رەحمە، یاریزانی وێستهام واژۆ بکات. یانەکانی وۆڵڤز و فولهامیش چاودێری دەکەن – فووت مێرکاتۆ

تیمۆ فێرنەر، هێرشبەری لایپزیگ بووەتە ئامانجێکی راستەقینەی مانچێستەر یونایتد و یانە ئەڵمانییەکە تەنیا بە خواستن رێگە بەچوونە دەرەوەی فێرنەر دەدات – میرەر

ئێڤەرتن دەیەوێت رێگە بە چوونە دەرەوەی ئاندرێ گۆمێس بدات، چونکە مووچەکەی بەرزە و دۆخی دارایی یانەکەی مێرسیسساید جێگیر نییە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

بابەتی زیاتر

Back to top button