ئیتاڵیا

خەڵاتە داراییەکانی یانەکانی سوپەری ئیتاڵیا

یاریگا

بڕیارە جامی سوپەری ئیتاڵیا لەمساڵەدا بە شێوازێکی نوێ و بە ئامادەبوونی چوار یانەی ئەم وڵاتە لە شاری ریازی سعودیە بەڕێوەدەچێت. 

ماڵپەری سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی فیۆرێنتینای دووەمی وەرزی ڕابردووی جامی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی ناپۆلی براوەی ناسناوی سێریائەی دەبێتەوە، لە یارییەکەی دیکە ئینتەرمیلانی پاڵەوانی جامی ئیتاڵیاڕووبەڕووی لازیۆی دووەمی خولی ئیتاڵیا دەبێتەوە. 

سەرجەم یارییەکانی جامی ئیتاڵیا لە شاری ریاز دەکرێن و بڕیاریشە لە رۆژی 18ـی ئەم مانگە تاوەکو 22ـی مانگ بۆ ماوەی چوار رۆژی جامی سوپەری ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، پاڵەوانی جامی سوپەری ئیتاڵیا خەڵاتەکەی هەشت ملیۆن یۆرۆ دەبێت، هەروەها تیپی دووەمی جامەکەش پێنج ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و دوو یانەکەی دیکەش، هەر یەکەیان 1.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button