ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماتیۆ گابیا گەڕایەوە ئەیسی میلان

یاریگا –

پاش کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی، ماتیۆ گابیای ئیتاڵی گەڕایەوە یانەی ئەیسی میلان.

کەمیک لەمەوبەر یانەی ئەیسی میلان بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ڤیاریال، ماتیۆ گابیا گەڕاوەتەوە یانەکەیان و بەخێرهاتنەوەی دەکەن.

بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە کرد، بە درێسی زەرد پۆشەکان بەشداری 13 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی 974 خولەک یاریکرد.

گابیا لە ئەکادیمیای میلان پێگەیشتووە، لە هاوینی 2018 تا 2019 بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی لێچی کردووە.

گەڕانەوەی ماتیۆ بۆ ئەیسی میلان گرنگ بوو، بەوپێیەی تیپەکە بەهۆی پێکان زۆربەی بەرگریکارەکانی لە دەستداوە.

یاریزانەکە بە درێسی میلانیش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 51 یاری کردووە، گۆڵێکی کردووە و نازناوێکی سێریا ئەیشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button