ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێنفیکا گۆڵکارەکەی سانتۆسی گواستەوە

یاریگا –

مارکۆس لیۆناردۆی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی کرد.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی مارکۆس لیۆناردۆ، یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و مارکۆس بووە بە یاریزانێکی نوێی بێنفیکا.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تێچووی گرێبەستەکە لەسەر بێنفیکا 18 ملیۆن یۆرۆ بووە و هیچ پڕە پارەیەکی زیادکراو لەخۆ ناگرێت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانەکەش ئۆفەرەکەی قبوڵکردووە، پێداچوونەوە بۆ پەڕاوەکانی گرێبەستەکە دەکرێت، دواتر واژۆی لەسەر دەکرێت.

مارکۆسی تەمەن 20 ساڵان بە درێسی یانەی سانتۆس 168 یاری کردووە، 54 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button