کوردستانگرنگترین

سەڵاحەدین سیامەند دەست لەكار دەكێشێتەوە

یاریگا – 

سەڵاحەدین سیامەند، دەست لە پۆستی جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر دەکێشێتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، سەڵاحەدین سیامەند، ئەستێرەی پێشووی یانەکەی قەڵا و منارە دەست لەکاردەکێشتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئاشکرا نییە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هیچ ئەندامێکی دیکە بە نیازی دەست لەکارکێشانەوە نییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

سەڵاحەدین سیامەند لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2021 لەگەڵ دەستبەکاربوونی کارگێڕی نوێی یانەکە، پۆستی جێگری سەرۆکی یانەی وەرگرت.

لە ماوەی رابردوودا، بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هاندەرانی یانەکە چەندین جار لەبەردەم بارەگای یانەکە گردبوونەوە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەستەی کارگێڕی یانەکەیان کرد.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی تایبەت زانیویەتی، دوا نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە، دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی راهێنەر دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button