ئه‌وروپائەفریقائیسپانیا

ئیتۆ: گواردیۆلام وەک ڕاهێنەرێک خۆش دەوێت، وەک کەسێکی ئاسایی نا

یاریگا- ساموێل ئیتۆی یاریزانی ئەفسانەی ئەفریقیایی باس لە گرژیی و ناتەباییەکانی خۆی دەکات لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئەو کاتەی لە بارسێلۆنا، هاوکات پەسنی پیپ دەکات لەوەی پێشکەشی تۆپی پێی کردووە.

لێدوانی گۆڵکارە مێژووییەکەی کامیرۆن کە لە میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، ئەوەی نەشاردۆتەوە کە گواردیۆلای وەک ڕاهێنەرێک خۆش دەوێت، بەڵام ئەو هەستەی بۆی نییە وەک کەسێکی ئاسایی و دەڵێت: “پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەرێکی نایابە و یەکێکە لە باشترینەکانی ئێستای تۆپی پێ. ناتوانرێت نکۆڵی لە شوێن دەستی ئەو بکرێت لە جیهانی تۆپی پێدا ئەنجامی دا هەر لە یەکەم دەرکەوتنی کاروانەکەی تاکوو ئێستا. من گواردیۆلام وەک ڕاهێنەرێک خۆش دەوێت بەڵام وەک کەسیی نا. لەسەر ئاستی کەسیی، تێبینیم زۆرە لەسەری، بەبێ ئەوەی نکۆڵی لە پێگەی ئەو بکەم. لەژێر دەستی زۆرێک لە ڕاهێنەرە گەورەکاندا یاریم کردووە، لە نێویشیاندا گواردیۆلا، سەرەڕای ئەوەی چی لەگەڵدا کردم ئەو کاتەی یاریزانی ئەو بووم.”

10 ساڵ پێش ئێستا بەهۆی نەگونجانیانەوە لەگەڵ پیپ، ئیتۆ بارسێلۆنای بەرەو ئینتەر میلان بەجێ هێشت، دوای بردنەوەی سیانە نازناوی سەرەکیی وەرزی 2009، کە هەمان دەستکەوتی لەگەڵ نیرازۆری و لە ژێر سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینهۆ بەدەست هێنایەوە لە یەکەم ساڵی لە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button