ئیسپانیایاریگا

وادەی گەڕانەوەی ڤینیسیوس ئاشکرا بوو

یاریگا –

ڤینیسیۆس و ئێدواردۆ کاماڤینگا و ئاردا گۆلەر ئەمڕۆ بەبێ هیچ کێشەیەک مەشق و راهێنانیان کرد بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە بۆ یارییەکەی سبەی لە پێکهاتەی ریال مەدریددا بن.

کاتژمێرێک لەمەوبەر دوایین مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید پێش یەکەم یاری ئەمساڵ بەرامبەر مایۆرکا دەستیپێکرد. سبەی شەو یانەی ریال میوانداری یانەی مایۆرکا دەکات کە لە ساڵی 2009ەوە لە بێرنابیۆ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە. دواتر ریال رۆژی شەممە لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ئاراندینا دەبێتەوە، دواتر گەشت بۆ سعودیە دەکات و لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.

هەواڵە دڵخۆشکەرەکە بۆ ئەنچیلۆتی و هاندەرانی مێرەنگی ئامادەبوونی ڤینیسیۆس و کاماڤینگا و ئاردا گولەر بوو لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا و بەبێ هیچ کێشەیەیش راهێنانەکانیان کرد و وا بڕیارە هەرسێکیان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە دەبن. هەروەها ئۆریلین چوامینی سبەی لە دڵی بەرگریدا شانبەشانی ئەنتۆنیۆ رودیگەر ئامادە دەبێت.

بەڵام لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا فێرلاند مێندی ئامادەنەبوو. دواکەوتنی چاکبوونەوەی هەبووە و پێدەچێت سبەی بەهۆی پێکانێکی سووکەوە ئامادە نەبێت. لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا 6 یاریزانی تیپی لاوانیش ئامادەبوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button