ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یەکەم لێدوانی فابریزیۆ رۆمانۆ لەسەر دۆخی ئێمباپێ

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناودار دووریدەخاتەوە ریاڵ مەدرید لە ئێستادا نزیک بێت لە گواستنەوەی ئێمباپێ.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە بەوە بەناوبانگە زانیارییەکانی هەمیشە دروستن و لە پێگە بەناوبانگەکەی خۆی لە تویتەر تا ئێستا هیچ شتێکی لەسەر ئەو بابەتە نەوتووە. بەڵام لە لێدوانێکدا بۆ (کۆت ئۆفساید). سەبارەت بە دۆخی ئێمباپێ وتی

 

قسەگەلێکی زۆر هەن لەسەر کیلیان ئێمباپێ، لەرووی تەکنیکییەوە ئێستا ئەو  دەتوانێت بە ئازادانە گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات بۆ وەرزی داهاتوو. بەڵام لەسەر پەیوەندیکردنی بە ریاڵ مەدریدەوە دەمەوێت بڵێم سەرەڕای هەموو ئەوەی دەوترێت هیچ شتێک لە دۆخەکە نەگۆڕاوە و هیچ روون نیە. نازانرێت ئێمباپێ بڕیاری چی دەدات، راستە ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات لە بەرامبەردا پاریسیش هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات و جەنگەکە دەستی پێکردووەتەوە. بەڵام قسەکردن لەسەر ئێمباپێ ئاسان نیە و بە بڕوای من پێشبینیکردنی داهاتووی لە ئێستادا ئەستەمە.

ساڵانێکە، لەگەڵ کردنەوەی هەموو بازاڕێکی گواستنەوە پرسی رۆیشتنی ئێمباپێ لە پاریس سەرهەڵدەدات و بە مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button