ئینگلتەراگرنگترین

پۆستێکۆگلۆ بە گەڕانەوەی بێنتانکور دڵخۆشە

''وردەیەکی زۆر بە هاوڕێکانی دەدات''

یاریگا –

ئەینج پۆستێکۆگلۆ، راهێنەری تۆتنهام زۆر بە گەڕانەوەی رۆدریگۆ بێنتانکور دڵخۆشە و پێی وایە دەبێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ تیمەکەی.

تۆتنهام بە ئەنجامی 3-1 لە بۆرنمسی بردەوە و بێنتانکور دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ، جارێکی دیکە بەشداری یارییەکانی کردەوە.

بێنتانکور لە 26ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، لە یاری بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا تووشی پێکان بوو، بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەکان، بێنتانکور خێرا دەستی بە مەشقەکان کردەوە و بەشداری لە 60 خولەکی یاری رابردوودا کرد. پۆستێکۆگلۆ لەبارەی گەڕانەوەی بێنتانکور دەڵێت

بە درێژای هەفتەی رابردوودا، بێنتانکور مەشقەکانی وەک جەنگاوەرێک دەکرد، رۆدری دەیەویست یاری بکات. رێگەم پێدا مەشق لەگەڵ هاوڕێکانی بکات و هیچ رێگرییەکم نەبینی، تاوەکو بەشداری پێنەکەم. راستە بێنتانکور بەشداری لە 55، 60 خولەکدا کرد، بەڵام ورەی بە تەواوی یاریزاناندا، چونکە یاریزانێکی کوالێتی بەرزە.

هەینی داهاتوو، سپێرز لە جامی FA رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە و دواتر لە 14 مانگ لە ئۆڵدترافۆرد دەبێتە میوانی مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button