ئینگلتەرا

لە زاری گاری نێڤڵەوە: تاکە یاریزانێک هەبوو فێرگسن لە پێناویدا نەریتی هەمیشەیی خۆی گۆڕی!

یاریگا –

لە لێدوانێکی تایبەتدا گاری نێڤڵ ئەو چیرۆکەی سێر ئەلێکس فێرگسن ئاشکرا دەکات کە لە پێناو یاریزانێکدا خوو و نەریتی هەمیشەیی خۆی گۆڕیوە.

ئەستێرەکەی پێشووتری هێڵی بەرگری مانچستەر یونایتد، لە لێدوانێکیدو بۆ سکای سپۆرتس باسی لەوە کرد کە هەرگیز ڕاهێنەرەکەیان پرس و ڕای پێ نەکردوون بۆ هیچ گواستنەوەیەک کە لە پلانەکانیدا هەبووبێتن. بەڵام لە یارییەکیاندا لەگەڵ فوڵهام لە زستانی ساڵی 2001 لە میانی یارییەکانی FA کەپ، هێندە بە ئاستی لویس ساهای فەرەنسی سەرسام بوو بوو، تا گەیشتە ئەوەی خودی فێرگسن گەڕاوەتەوە بۆ لای بەرگریکارەکان و ڕای ئەوانی وەرگرتووە لەسەر گواستنەوەی ساها بۆ مانچشتەر.

نێڤڵ دەڵێت

سێر ئەلێکس هەرگیز پرسیاری لە ئێمە نەدەکرد کام یاریزان باشە بیگوازینەوە و هەرگیزیش داوای زانیاریی لێنەدەکردین لەسەر هەر یاریزانێک کە دەیویست بیگوازێتەوە. بەڵام لەو یارییەی فوڵهامدا هات بۆ لای ئێمەی بەرگریکارەکان و پێی وتین کە ئایا پێوسیت دەکات ساها بگوازینەوە؟ وتمان بەڵێ، دەستبەجێ بیگوازەوە.

ساڵی 2003 جارێکیتر ساها بەرامبەر مان یو خۆی سەلماندەوە کاتێک یانەکەی فێرگسنیان تووشی شکت کرد، هەر بۆیە زستانی دواتر ڕاهێنەرە ئەفسانەییەکەی ناچار کرد بە بڕی زیاتر لە 12 ملیۆن پاوەن بیگوازێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

ناوبراو بەردەوام بوو، وتی

لویس یاریزانێکی زۆر، زۆر لێهاتوو بوو. هەر جارێک ڕووبەڕووی دەبوومەوە کاتێک ئەو هێشتا لە فوڵهام بوو، وەک شەوە دەیگرتم و بێزاری دەکردم.”

ساها و ساتی ناساندنی وەک یاریزانی مانچستەر لەگەڵ فێرگسن

ساها لە ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ مانچستەر و ئەنجامدانی 124 یاریی، 42 گۆڵی بۆ تۆمار کردن و پاشان بەهۆی زنجیرە پێکانەکانیەوە ئاستی خۆی لەدەست دا و ڕووی کردە ئیڤەرتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button