ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کلۆدیۆ ئێچێڤێری پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد

یاریگا –

کلۆدیۆ ئێچێڤێری ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی کرد.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی کلۆدیۆ ئێچێڤێری، مانچێستەر سیتی لەگەڵ ریڤەر پلەیت گەیشتووەیە رێککەوتنی کۆتایی و بەهرەمەندە ئەرجەنتینییەکە بووە بە یاریزانێکی نوێی سیتیزن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بەپێی رێکەوتنی نێوان هەردوو یانە، کلۆدیۆی تەمەن 17 ساڵان تا زستانی 2024 لە ریڤەر پلەیت دەمێنێتەوە، دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی بلوو موون دەکات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستی هێرشبەرەکەی تانگۆ لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بۆ ماوەی 6 ساڵ دەبێت و ناوبراو تا 2030 درێسی مان سیتی دەپۆشێت.

هاوکات یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دا، بەڵام لە کۆتاییدا مانچێستەر سیتی سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی و شکستی بە یانە کاتالۆنییەکە هێنا.

ئێچێڤێری مانگێک لەمەوبەر لە جامی جیهانی ژێر 17 ساڵان ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پێشکەشکرد، بە تایبەت پاش کردنی هاتریک بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل، سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشا.

بابەتی زیاتر

Back to top button