ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ لە مەدرید خانوی کڕیوە

یاریگا

لە هەفتەی ڕابردووەوە هەواڵی چوونی کیلیان ئێمباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە بووەتە مانشێتی ئاژانسەکانی جیهان.

یانە شاهانەکە بۆ دواجار هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکە دەدات و 15 ڕۆژیش مۆڵەتی بە ئەستێرە فەرەنسییەکەداوە بۆ ئەوەی وەڵامی کۆتایی بدات.

کیلیان مباپێ تا 15 رۆژی دیکە بۆی هەیە وەڵامی ئەرێنی بداتەوە بە ئۆفەری مێرنگی، بە پێچەوانەوە دەرگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ هەمیشە بەڕوویدا دادەخرێت.

کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کیلیان ئێمباپێ خانوویەکی لە مەدرید کڕیوە. ئەستێرە فەرەنسییەکە دەیەوێت دوایین هەلی پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیال مەدرید بقۆزێتەوە و دواجار کۆتایی بەم چیرۆکە بێنێت.

ئێمباپێ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، بەڵام لەمڕۆ بە دواوە بۆی هەیە بە ئارەزووی خۆی، گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button