ئیتاڵیا

گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز نوێ دەکرێتەوە

یاریگا

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی ئینتەرمیلان کە گرێبەستی ئێستای تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت، بەم زووانە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ نیرازۆری تا ساڵی 2028 واژۆ دەکات.

کارگێری یانەی ئینتەر میلان، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو گرێبەستی هێنریک مخیتاریان و فێدریکۆ دی مارکۆ و ماتیۆ دارمیانی نوێکردەوە، بەم زووانە دەیانەوێت گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری یانەکەیان واژۆ بکەن.

ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تاوەک هاوینی 2028، بەو پێیەش مووچەی تەواوی ئەم هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵە لە ساڵێکدا لە 6 بۆ 8 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەبێت.

ئینتەر میلان شەش ڕۆژی دیکە لە کۆتا یاریی قۆناغی یەکەمی سێریائەی، بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا یاری دەکات، وابڕیارە یانەکە پێش ئەم یارییە بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مارتینێز ڕابگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button