سعودیەگرنگترین

هۆکاری ‘ناچالاک’ کردنی هەژماری ئینستاگرامەکەی بێنزێما ئاشکرا دەبێت

ئەستێرە فەرەنسییەکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی مۆڵەتێک بۆ ماوەی سێ رۆژ بە کەریم بێنزێما دەدات.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، بە هۆکاری تایبەت، دەستەی کارگێڕی ئیتیحاد، مۆڵەتی بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بێنزێما داوە.

کەریم، باشترین یاریزانی ساڵی 2022 بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت. ئیتیحاد لە سێ یاری رابردوودا دۆڕاوە و لە جامی جیهانی یانەکانیش بە یانەی ئەهلی میسڕی دۆڕا. بێنزێما لێدانێکی سزای لەو یارییەدا لەدەستدا.

دوای شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئیتیحاد، لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا، هێرشێکی زۆر کرایە سەر بێنزێما، ئەمەش وای لە ئەستێرە فەرەنسییەکە کرد، هەژمارەکەی لە ئینستاگرام ناچالاک بکات. هەژمارەکەی کەریم 76 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەیە.

فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، بێنزێما داوای سێ رۆژ مۆڵەتی لە یانەکەی کردووە و ئێستا لە مەدریدە.

لەم وەرزەدا، بێنزێما 9 گۆڵی لە کۆی 15 یاریدا کردووە. بەڵام ئیتیحاد ئاستێکی خراپ بەراورد بە وەرزەکانی رابردوو پێشکەش دەکات. ئێستا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی و بە جیاوازی 25 خاڵ لەگەڵ هیلالی پێشەنگدار دێت.

لە نێو چوار یانە گەورەکەی سعودیە (هیلال، نەسڕ، ئەهلی، ئیتیحاد)، یانەکەی جەدە خاوەن خراپترین هێڵی بەرگری و هێرشبردنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button