جامی ئەفریقا 2023گرنگترین

راهێنەری سێنیگال 27 یاریزان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بانگهێشت دەکات

بولێی دیا سەرەڕای ئامادەنەبوونی بانگهێشتکراوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی سێنیگالی هەڵگری نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، قومار بە بانگهێشتکردنی بولێی دیا دەکات.

ئالۆ سیسێ، راهێنەری هەڵبژاردەی سێنیگال 27 یاریزانی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بانگهێشت دەکات، هەرچەندە لەڕووی جەستەییەوە بولێی دیا ئامادەنییە، بەڵام قومار بە بانگهێشتکردنی دەکات.

دوو ساڵ بەر لە ئێستا، سیسێ لە کامیرۆن، هەڵبژاردەی سێنیگالی کردە پاڵەوانی ئەفریقا و ئەمجارەش چاوی لە نازناوەکەیە.

پێشبینی دەکرا، دیا بانگهێشتی پاڵەوانیەتییەکە نەکرێت، دوای تووشبوونی بە پێکانی ران لە یاری نێوان سالێرنیتانا و میلان، بەڵام سیسێ گەشبینە بە چاکبوونەوەی ئەستێرەکەی.

یوسف سابالی، بەرگریکاری ریال بێتیس بانگهێشتی هەڵبژاردەی شێرەکانی تیرانگا کراوە، هەرچەندە هەفتەیەکە مەشقەکانی لەگەڵ بێتیس دەستپێکردووەتەوە.

سێنیگال یەکەم یاری لە 15ی مانگی داهاتوو لە بەرامبەر هەڵبژاردەی گامبیا دەکات و دواتریش رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کامێرون گینیا دەبێتەوە.

لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی سێنیگال

گۆڵپارێزان: مۆری دیاو (کلێرمۆن)، سێنی دینگ (میدلزبڕۆ)، ئێدوارد مێندی (ئەهلی).

بەرگریکاران: فۆدێ بالۆ تۆرێ (فولهام)، عەبدۆ دیالۆ (عەرەبی)، ئیسماعیل جەیکوبس (مۆناکۆ)، کالیدۆ کۆلیبالی (هیلال)، فۆرمۆسێ مێندی (لۆریان)، عەبدوڵایێ ئێندیایێ (تروا)، موسا نیاکاتێ (نۆتینگهام فۆرێست)، یوسف سابالی (ریال بێتیس)، عەبدوڵایێ سێک (ماکابی حەیفا).

ناوەڕاستکاران: کرێپن دیاتا (مۆناکۆ)، ئیدریسا گێی (ئێڤەرتن)، پاپێ گێی (مارسیلیا)، شێخون کۆیاتێ (نۆتینگهام فۆرێست)، نامپالیس مێندی (لانس)، ئلیمان ئێندیایێ (مارسیلیا)، پاپێ سار (تۆتنهام).

هێرشبەران: لامین کامارا (مێتز)، پاسێ سیس (رایۆ ڤایێکانۆ)، بولێی دیا (سالێرنیتانا)، حەبیب دیالۆ (شەباب)، نیکۆلاس جاکسن (چێڵسی)، سادیۆ مانێ (نەسڕ)، ئیسماعیلا سار (مارسیلیا)، عەبدوڵا سیما (رەینجەرس).

بابەتی زیاتر

Back to top button