ئینگلتەرا

مانچستەر سوفیانی ناوێت

یاریگا –

یانەی مانچستەر یونایتد سوفیان ئەمرابتیان ناوێت و یاریزانەکە دەگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی.

ئەستێرە مەغریبیەکە لە مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵەوە و لە کۆتا رۆژی گواستنەوەکاندا بە خواستن لە فیورێنتیناوە ڕووی کردە مانچستەر و، بژاردەیەک درابوو بە یانە ئینگلیزیەکە بۆ کڕینە هەمیشەیی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ئێریک تین هاگی ڕاهێنەر نایەوێت یاریزانەکە وەک گواستنەوەی هەمیشەیی بگوازێتەوە ئۆڵدترافۆرد.


ئەمرابت کە بۆ گواستنەوەی وەک خواستن بڕی 8.5 ملیۆن پاوەند درا بە فیورێنتینا، نەیتوانی ئەو دەرفەتانە بقۆسێتەوە کە تین هاگ لە بوونی پێکانەکانی ئەستێرە دیارەکانی مان یو پێی دابوو. بەمەش ئەو بژاردەی کە دەتوانرا بە بڕی 21 ملیۆن و 400 هەزار پاوەند بە یەکجاریی بهێنرێتە ڕیزی شەیتانە سوورەکان، چالاک ناکرێت و لە کۆتایی وەرز ئۆڵدترافۆرد جێ دەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button