ئاسیاگرنگترین

سعودیەکان بۆچی ڕێگەیان نەدا یاریی سوپەری تورکیا بکرێت؟

یاریگا

لە کاتێکدا بڕیار بوو ئەمشەو یانەکانی گەلاتەسەرای و فەنەرباخچە لە یاریی جامی سوپەری تورکیا لە سعودیە رووبەڕووی یەکتری ببنەوە، بەڵام سعودیەکان بە بیانۆی بەکارهێنانی دروشمی سیاسی، رێگەیان نەدا یارییەکە بکرێت.

یاریزانان و ئەندامانی هەردوو یانەکە پلانیان دانا درێسێک بە وێنەی مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆکی وڵات، بە بۆنەی سەد ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا بێنە ناو یاریگا، ئەمەش بووە هۆی کاردانەوەی بەرپرسانی سعودیە و یارییەکە نەکرا.

دوای ئەو هەڵوێستەی سعودیەکان، یاریزانانی هەردوو یانە دوای نزیکەی 15 خولەک یاریگایان جێهێشت و گەڕانەوە هۆتێلەکانیان و یارییەکەش هەڵوەشایەوە.

دوای ئەم رووداوە بەرپرسانی سعودی، داوای 40 ملیۆن دۆلار، وەکو قەرەبوو بەرامبەر بەڕێوەنەچوونی یارییەکە دەکەن.

پێش چەند مانگێکیش یانەی ئیتیحادی سعودی کە بڕیار بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، رووبەڕووی یانەی سپاهانی ئێرانی ببنەوە، بەڵام بەهۆی بوونی دروشمی سیاسی سەرکردەیەکی ئێران، یاریگایان جێهێشت و پاشان یانە ئێرانیەکە بە دۆڕاو هەژمار کرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button