ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی کارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –

بە فەرمی کارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نوێکردەوە.

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ریال مەدرید رایگەیاند، لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی گەیشتوونەتە رێککەوتن، گرێبەستی راهێنەرەکەیان تا هاوینی 2026 نوێکردووەتەوە.

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کارلۆ لە کاتێکدایە، هەڵبژاردەی بەڕازیل هیوای وابوو لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە بکەن بە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.

بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئیدارەی یانە ئیسپانییەکە ئامادە نەبوون دەستبەرداری ببن، ئەمەش گورزێکی کوشندەیە بۆیان، بەوپێیەی نزیکەی 7 مانگ ماوە بۆ دەستپێکی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای 2024، بۆیە سامبا پێویستە بکەوێتە خۆی و بە زووترین کات راهێنەرێک بۆ هەڵبژاردەکەی بدۆزێتەوە.

ئانچێلۆتی لە دوو ویلایەتی جیاواز و لە 260 یاریدا راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کردووە، 189 یاری بردووەتەوە، 33 یاری یەکسانبووە و 38 یاریشی دۆڕاندووە.

2 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 1 نازناوی لالیگا، 2 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 2 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button