ئیتاڵیاگرنگترین

ئانچێلۆتی چارەنوسی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی کردووەتەوە.

ماوەیەکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە راهێنەرەکەی مێرنگی، رازی بووە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل وەرگرێت.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئانچێلۆتی خانەوادەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئەو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت، ئەگەر ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری یانە شاهانەکە چاوەڕێ ئەنجامەکانی ئەم وەرزە دەکات، ئەگەر کارلیتۆ سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ناسناوەکان، ئەو کات ئەوانیش گرێبەستەکەی نوێ دەکەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button