ئەفریقاگرنگترین

رەگراگی 27 یاریزان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بانگهێشت دەکات

زیاش و حەکیمی بانگهێشت کراون

یاریگا –

وەلید رەگراگی، راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب 27 یاریزانی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بانگهێشت کرد.

مەغریب یەکێکە لە هەڵبژاردە گەورەکانی ئەفریقا، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا یەک جار نازناوەکەی بردووەتەوە. مەغریبییەکان دواجار لە ساڵی 1976 جامەکەیان بەرزکردەوە.

رەگراگی، لە چەند ساڵی رابردوودا، تیمێکی بەهێزی ئامادەکردووە و مۆندیالی 2022ی قەتەڕدا، پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، ئەمەش بە دەسکەوتێکی مێژوویی بۆ مەغریب و هەڵبژاردەکانی عەرەبی دانرا.

هەڵبژاردەی مەغریب لە کۆمەڵەی شەشەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دێت، شان بەشانی هەڵبژاردەکانی کۆنگۆی دیموکرات، تانزانیا و زامبیا.

شێرەکانی ئەتڵەس، 17ی مانگی داهاتوو یەکەمی یاری خۆیان لە پاڵەوانیەتییەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی تانزانیا دەکەن.

لیستی بانگهێشتکراوان

گۆڵپارێزان: یاسین بونۆ، مونیر محەمەدی، مەهدی بن عابد

بەرگریکاران: ئەشڕەف حەکیمی، نوسەیر مەزراوی، یەحیا عەتیەڵا، نایف ئاگێرد، رۆمان سایس، یونس عەبدولحەمید، شادی ریاد، عەبدول ئەبقەر، محەمەد شیبی.

ناوەڕاستکاران: ئەمیر ریچاردسن، سوفیان ئەمرابت، ئوسامە عەزوزی، سەلیم ئەمەڵلا، بیلال خانووس، عزەدین ئوناحی، ئیسماعیل سایباری، ئەمین حارس.

هێرشبەران: حەکیم زیاش، ئەمین عادلی، عەبدولسەمەد زەلزوولی، سوفیان بۆفال، تاریق تیسودالی، یوسف نەسیری، ئەیوب کەعبی.

بابەتی زیاتر

Back to top button