ئاسیاجامی ئاسیا 2023

کلینسمان 26 یاریزانی بۆ جامی ئاسیا بانگهێشت دەکات

یاریزانێک بانگهێشتکراوە، بەشداری لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزەدا نەکردووە

یاریگا –

یورگن کلینسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، لیستی یاریزانانی بۆ جامی ئاسیای 2023ی قەتەڕ ئاشکرا کرد.

چەند سورپرایزێک لە لیستەکەی کلینسمان بەدی دەکرێن. راهێنەرە ئەڵمانییەکە یانگ هیون جون، یاریزانی سێڵتکی بانگهێشت کردووە، هەرچەندە تەنیا 639 خولەک بەشداری لە یارییەکانی ئەم وەرزەدا کردووە. هەروەها کلینسمان کیم جی سۆ، بەرگریکاری برێنتفۆردی بانگهێشت کردووە، کە لەم وەرزەدا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

کلینسمان 14 یاریزانی جامی جیهانی 2022ی بانگهێشتکردووەتەوە و یاریزانانی وەک سۆنگ مین، نا سانگ، پایک سیونگ، کیم موون و جونگ وو لە لیستەکە دوورخراونەتەوە، هەرچەندە بە توندی بەشداری جامی جیهانیان کرد بوو.

سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی تۆتنهام خاوەن زۆرترین بەشداری نێودەوڵەتییە لە لیستەکەدا و تاوەکو ئێستا 116 یاری کردووە. ئەستێرەکەی سپێرز خاوەن زۆرترین گۆڵیشە (41 گۆڵ).

لیستی بانگهێشتکراوان

گۆڵپارێزان: کیم سینگ گیو – شەباب، جۆ هیون وو (ئولسان)، سۆنگ بوم کیون (شۆنان بێلمارێ).

بەرگریکاران: کیم مین جای (بایرن میونشن)، کیم یۆنگ گۆون (جۆنبوک هیوندای)، کیم تای هوان (ئولسان)، جونگ سیونگ (ئولسان)، لی کی جی (سوۆن سامسونگ بلو وینگس)، سیۆل یەنگ وو (ئولسان)، کیم جو سونگ (سیۆل)، کین جی سۆ (برێنتفۆرد).

ناوەڕاستکاران: لی جای سونگ (ماینز)، هوانگ ئین بیۆم (کرڤێنا زڤێزدا)، لی کانگ ئین (پاریس سانجێرمان)، پارک یۆنگ وو (عەین)، لی سۆن مین (گوانجو)، هۆنگ هیون سیۆک (خێنت)، پارک جین سیۆب (جۆنبوک هیوندای)، یانگ هیون جون (سێڵتک)، جیۆنگ وو یەنگ (شتوتگارت).

هێرشبەران: سۆن هیونگ مین (تۆتنهام)، هوانگ هی چان (وۆڵڤز)، چۆ گیو سونگ (میتیلاند)، ئۆ هیون گیو (سێڵتک).

یارییەکانی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە جامی ئاسیا

دووشەممە 15ی یەنایەر بەرامبەر بەحرەین

شەممە 20ی یەنایەر بەرامبەر ئوردن

پێنجشەممە 25ی یەنایەر بەرامبر مالیزیا

بابەتی زیاتر

Back to top button