ئاسیائه‌ڵمانیا

یاریزانێکی ئەفغانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا

یاریگا
یواکیم لۆف، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لیستێکی نوێ بۆ پاڵاوتنەکان بڵاەکردەوە و یاریزانێکی بە رەگەز ئەفغانی بانگهێشت کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردۆتەو نەدیم ئەمیری بە رەگەز ئەفغانی یاریزانی یانەی هۆفنهایم لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بانگهێشت کردووە، ئەو یاریزانە دایک و باوکی ئەفغانین و لە دایکبووی ئەڵمانیایە.

نەدیم ئەمیری پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەکانی پێگەیشتوو و لاوانی ئەڵمانیا کردووە و بۆ یەکەمجاریش بانگهێشتی هەڵبژاردەی پێشکەوتووان کراوە.

Back to top button