ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوکاسڵ چاوی بڕیووەتە ئامانجەکەی لیڤەرپوول

یاریگا –

نویکاسڵ یونایتد هاتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی گۆنچالۆ ئیناسیۆی پۆرتوگالی.

ماڵپەڕی Caughtoffside بڵاویکردووەتەوە، بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی گۆنچالۆ ئیناسیۆی بەرگریکاری یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی، نیوکاسڵ یونایتد رکابەری یانەکانی لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دەکات.

هەفتەی رابردوو رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو پێدرۆ ئالمێیدا بڵاویکردووە، بۆ گواستنەوەی گۆنچالۆ ئیناسیۆی پۆرتوگالی یانەی لیڤەرپوول لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لە گفتوگۆدایە.

لە لایەکی دیکە ئارسیناڵی لەندەنیش لەسەر خواستی میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکەی هەوڵی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە لاوە دەدات.

بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە مێرکاتۆی زستانە هەر سێ یانەکەی پرێمەرلیگ بکەونە کێبڕکێیەکی توند لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی ناوبراو.

بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکە تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

ئیناسیۆ لە ئەکادیمیای سپۆرتینگ پێگەیشتووە، یاری بۆ سەرجەم تیپە جیاوازەکانی یانەکەی کردووە، لەم وەرزەش لە 22 یاریدا 3 گۆڵی کردووە، یانەکەشی بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە 14 یاریدا پێشەنگی خولی پۆرتوگالی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button